هەواڵی ئەمڕۆ

دوو ساڵه‌ كه‌سانێك شیری دیالاكی ساخته‌ ده‌فرۆشن
هه‌ولێر: 24 هه‌زار كارتۆن شیر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

- 4/15/2019 4:30:00 PM 2839 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

نوێنه‌ری كۆمپانیای بریكاری شیری دیالاك رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كه‌سانێك شیری (دیالاك) كیان ساخته‌ كردوه‌ و له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فرۆشتویانه‌، له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ سكاڵای یاساییمان تۆمار كردوه‌ .

بەشدار حەسەن، پارێزەی كۆمپانیای قوباد كه‌ بریكاری شیری دیالاكه‌ له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كه‌سانێك شیری دیالاك ساخته‌ ده‌كه‌ن و له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شی سه‌ر ده‌رمانخانه‌ و ماركێته‌كانیان كردوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، ساخته‌كاریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیایه‌ك كراوه‌ له‌ ده‌وره‌به‌ری شاری هه‌ولێر كه‌ مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی نیه‌، كه‌چی شیری له‌ ئێران هێناوه‌ و له‌ كارتۆنی ساخته‌یان كردوه‌ و له‌بازاڕه‌كان فرۆشتویانه‌، لە كاتی دەست به‌سه‌رداگرتنی كۆمپانیاكه‌ش 24 هەزار كارتۆن شیر دەستی بەسەرداگیراوە له‌گه‌ڵ برێكی زۆر لە شیر و كارتۆنی ساختە.

پارێزەی كۆمپانیای قوباد كه‌ بریكاری شیری دیالاكه‌ وتیشی، "ئەمڕۆ كۆمپانیای دیالاك  لە رێگای ئێمە وه‌ك پارێزه‌ری تایبه‌تی كه‌یسه‌كه‌ له‌ كۆمپانیای بریكاری شیری دیالاك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی شیری دیالاكیان  ساخته‌ كردوه‌ تۆمار ده‌كه‌ین".

رونیشیکردەوە، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رچوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراون، دادگاش بڕیاری داوه‌ ئه‌و شیره‌ ساخته‌یه‌ ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP