هەواڵی ئەمڕۆ

سەرۆك بەرهەم و وەزیری دەوڵەتی بریتانیا بۆ كاروباری بازرگانی نێودەوڵەتی کۆبونەوە

- 4/15/2019 3:23:00 PM 829 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە لیام فۆكس، وەزیری دەوڵەتی بریتانی بۆ كاروباری بازرگانی نێودەوڵەتی و شاندی یاوەری.

نوسینگەی سەرۆکایەتی كۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لەو دیدارەدا گفتوگۆكراوە لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق و بریتانیا لە بوارە جیاجیاكاندا بەتایبەت بواری بازرگانی و ئابووری و پێویستی فراوانكردنی ئەو پەیوەندییانە كە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بکات.

سەرۆك كۆمار رۆڵی بریتانیای بەرزنرخاند بەتایبەتی لە جەنگی دژ بە تیرۆر، هاوكات دوپاتیشیكردەوە، له‌ پێویستی دەرفەتی وەبەرهێنان و بەشداریكردنی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان لە بنیادنانەوەی شارە ئازادكراوەكان.

لەلای خۆیەوە وەزیری كاروباری بازرگانی بریتانیا پشتیوانی وڵاتەكەی دوپاتكردەوە بۆ عێراق لە زۆربەی بوارەكاندا.

وەزیری كاروباری بازرگانی بریتانیا هه‌روه‌ها باسی له‌ هەوڵەكانی شانیشینی یەكگرتوی بریتانیاش كرد بۆ پتەوكردنی هاریكاری ئابوری و بازرگانی نێوان هەردو وڵات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP