پێدەچێت ڤلادیمێر پۆتین و کیم جۆن ئون کۆببنەوە

- 4/15/2019 2:24:00 PM 1948 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی یونهاپ-ی سەر بە كۆریای باكور رایگەیاند، پێدەچێت هەفتەی داهاتو كیم جۆن ئون، سەرۆكی كۆریای باكور یەكەمین كۆبونەوەی لوتكە لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا ئەنجامبدات.
پێدەچێـت 24ی ئەم مانگە ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا بەرەو ناوچەی رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی گەشت بكات

 

ئاژانسی یۆنهاپی کوریای باکور لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، "پێدەچێـت 24ی ئەم مانگە ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا بەرەو ناوچەی رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی گەشت بكات، بۆ كۆبونەوەی لوتكەی نێوان روسیا و كۆریا کە پێدەچێت لەو ناوچەیە ئەنجام بدرێت".
لەوانەیە دوای بەشداریكردنی پۆتین لە دیداری جوڵانەوەی ژێرخانی ئابوری لە پەكین کۆبونەوەکە ئەنجامبدرێت

 

ئاماژە بەوەشكراوە، لەوانەیە دوای بەشداریكردنی پۆتین لە دیداری جوڵانەوەی ژێرخانی ئابوری "یەك پشتێن و یەك رێگا" كە لە رۆژانی 26 و 27ی نیسان كە لە پەكین ئەنجامدەدرێت لوتكەی سەرۆكایەتی نێوان و كیم و پوتین ئەنجامبدرێت.
تا ئێستا حكومەتی مۆسكۆ لەبارەی ئەنجامدانی کۆبونەوەی لوتکەی پۆتین و کیم هیچ زانیاریەكی بڵاونەکردوەتەوە

 

تا ئێستا حكومەتی مۆسكۆ لەبارەی ئەنجامدانی کۆبونەوەی لوتکەی پۆتین و کیم جۆن ئون هیچ زانیاریەكی بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام ئاژانسی تاس-ی روسی لە سەرەتاكانی مانگی ئازاردا لە زاری وتەبێژی كرملێن-ەوە رایگەیاندبو، هەریەك لە حكومەتی مۆسكۆ و حكومەتی پیۆنگیانگ لەبارەی سەردانكردنی كیم بۆ روسیا گفتوگۆ دەكەن.
سەرۆكی سوپای كۆریای باكور مانگی رابردو سەردانی روسیای كرد و دواتریش وەزیری ناوخۆی روسیا سەردانی پیۆنگ یانگی كرد

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، كیم تشانگ سون، سەرۆكی سوپای كۆریای باكور لە نێوان رۆژانی 19 بۆ 25ی ئازاری ئەمساڵدا سەردانی شارەكانی مۆسكۆ و ڤلادیفوستوك-ی كرد و دواتریش ڤلادیمێر كولوكوستیڤ، وەزیری ناوخۆی روسیا سەردانی پیۆنگ یانگ-ی كرد.

ئەو سەردانە دولایەنانە ئاماژەن بۆ نزیكبونەوەی وادەی ئەنجامدانی كۆبونەوەی لوتكەی نێوان روسیا و كۆریای باكور.

نیشانەکردن :

#روسیا #كۆریای باكور

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP