هەواڵی ئەمڕۆ

جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
خوێندکارە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان داوای دامەزراندن دەکەن

- 4/15/2019 1:26:00 PM 581 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر 

ئەمڕۆ جارێکی دیکە خوێندکارە یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم كوردستان خۆپیشاندانیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران-دا ئه‌نجامدا و داوای دامه‌زراندنیان کرد.

داواكاری ئێمه‌ ته‌نها دامه‌زراندنه‌ له‌ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌به‌شه‌كانمان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان

 

کاروان عەلى، نوێنەرى دەرچوە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان به‌ خه‌ندان-ی راگەیاند،" داواكاری ئێمه‌ ته‌نها دامه‌زراندنه‌ له‌ سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌به‌شه‌كانمان له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان".

وتیشی، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ داواكردنی مافەکانمان، "چونكه‌ نامانه‌وێت ره‌نج و ماندوبون و سه‌ركه‌وتنمان له‌ خوێندن به‌فیڕۆ بڕوات، داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ین دامانبمه‌زرێنێت له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تا بتوانین له‌ بواری پسپۆڕی خۆمان خزمه‌ت بكه‌ین".

لەماوەی رابردودا خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان چەندینجار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان کرد، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکاریەکانیان نەدراوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP