هەواڵی ئەمڕۆ

قەڵادزێ؛ تەرمی هاوڵاتیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

- 4/15/2019 12:54:00 PM 4919 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیاربو، دوای کوشتنیشی ئۆتۆمبێلەکەیان سوتاندوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، "بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( س . ع . ئـ ) لەدایکبوی ساڵی 1969 کە پیشەی کاسبە و باوکی شەش کوڕە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەبوە".

بە وتەی کەسوکاری هاوڵاتیەکە بۆ پۆلیس" ئەو هاوڵاتیە لە دوێنیوە لە ماڵەکەی چوەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەئەمنییەکان، پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەستبەجێ هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین تەرمەکەیان دۆزیەوە".

پۆلیس دەشڵێت، "دوای کوشتنی تاوانلێکراو ئۆتۆمبێلەکەیان بردوەتە نزیک گوندی گردەسپیان بە دوری نزیکە 15 کم لە شوێنی روداوەکە لە لایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بە سوتاوی دۆزراوەتەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەسەر روداوەکە".


نیشانەکردن :

#قەڵادزێ #كوشتن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP