پارتی: لەگەڵ گۆڕان رێككەوتنمان تەواو كردوە و بەمنزیكانە لەگەڵ یەکێتیش تەواوی دەكەین

- 4/15/2019 12:26:00 PM 2420 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا رێككەوتنەكەیان تەواوكردوە و بەمنزیكانە لەگەڵ یەکێتیش تەواوی دەكەن.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بە میدیاکانی پارتی رایگەیاندوە، "رێكەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان نزیكە و کە سەرۆکایەتی هەرێم تەواو بو کارئاسانی زۆر دەکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ئێستادا لەگەڵ گۆڕان دانوستاندن و گفتوگۆمان لە بارەی بونی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، دەبێت یەكتر رازیبكەین،  ئەو دروشمەی شەهیدەکانمان هەڵیانگرتوە جێبەجێیبکەین، بەرژەوەندییە حزبییەكان بخەینە دوای بەرژەوەندی میللەتەكەمان".

سەبارەت بە چونی شاندی پارتی بۆ سلێمانی میرانی دەڵێت، "من ئاگام لەو بڕیارە نییە، بەڵام چونی شاندەکان زۆر ئاساییە".

سەبارەت بەوەی کە ئایا رێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ یەکێتی واژۆ دەکەن میرانی باسی لەوەکردوە، "ئەگەر لەگەڵ یه‌كێتى رێککەوتن واژۆ نەكەین، ئەدی چۆن ھەنگاوی دیكە بھاوێژین".

نیشانەکردن :

#یەکێتی #پارتی #گۆڕان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP