پیرەمێرد و چەپ
(ئاوەڕەشەی ڕوسی سور)

- 4/15/2019 11:49:00 AM 2983 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- هۆشیارجەمال

پێش ئەوەی بچمە سەرباسی دۆخی ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم لە باشوری کوردستان ئەندێشەم دەمگەڕێنێتەوە بۆ زیاتر لە شەش ساڵ پێش ئێستا کاتێک مامۆستای وانەی زمان و ئەدەبی کوردی لە قۆناغی دوانزەی ئامادەی کە کۆتا قۆناغی پێش زانکۆیە لە سەرجەم فێرخوازەکانی پۆلەکەی پرسی ناوی تەواوی پیرەمێردی شاعیرچیە؟.

پۆلەکە زیاترلە (٣٠)فێرخوازی تێدابوو کە بەشێکی زۆریان خۆیان بۆنمرەی بەرزئامادەکردبوو، بەڵام بێ دەنگیەکی تایبەت پۆلەکەی پڕکرد، چونکە هیچ کام لەفێرخوازەکان وەڵامیان لا نەبوو، تا ئەو دەمە فێرخوازەکان نەیاندەزانی کە پیرەمێردی شاعیرو نوسەر و ڕۆژنامەنوس، لێکۆلەر، وەرگێرناوی (حاجی تۆفیق)ە.

بەگشتی نەزانینەکە پەیوەندی بەوەهەبوو کە هیچ کام لەفێرخوازەکان خوێنەری کتێب نەبوو، بەڵام خۆخوێنەری کتێبیش بوونایە ڕەنگە پیرەمێردیان تەنها وەک شاعیرێک بناسیایە یاخود بەهۆی پەندەکانیەوە بیان ناسیایە وئاگاداری بەرهەم و توانا گەورەکەی نەبوونایە لەبوارەکانی تردا. کە ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە کەلەدێرەکانی تردا باسی دەکەم کە چۆن هەوڵی ونکردنی نوسینی پیرەمیرە دراوە لەڕابردوودا.

پیرەمێرد جگە لە شاعیری ڕۆژنامەنوسێکی بەتوانا بووە کە توانیویەتی خزمەتێکی زۆری بواری ڕۆژنامەگەری کوردی بکات، هەروەها وەرگێرو لێکۆلەرێکی بەتوانا بووە، چەندین ساڵ لە ئەستەمبوڵ ژیاوە و شارستانیەت و ڕۆشنبیری دەرەوەی کوردستانی دیوە ئاگادارێکی وردی ڕووداوەکانی ئەودەمەبووە، هەروەها ڕۆشنبیرێکی بەئاگابووە لەگۆڕانکاریەکان و هاتنی ئایدۆلۆجیا جیاوازەکانی جیهان بۆکوردستان و کاریگەری و لێکەوتەکان بۆ کۆمەڵگای کوردی و دۆزی کوردی.

لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهان و ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی کەبە پیاوە نەخۆشەکە ناسراوە، ودابەشکردنی ئیمپراتۆریەتیەکەی بەسەروڵاتانی زلهێز کەلەناوچەکەدابوونیان هەبوو، کوردستانیش کەوتە ژێر کاریگەری دەسەڵاتی ئینگلیزەکانەوە، و کۆمەڵگای کوردی کە ئەودەمە کۆمەڵگایەکی هەژارنشینی دوای جەنگ بوو، زۆربەی هەرەزۆری دانیشتوانەکەی نەخوێندەواربوون، و کەمترین بنکەی تەندروستی و خوێندنگە بوونی هەبوو، لە ڕووی بۆچون و بیروباوەڕەوە زیاتر ئاین زاڵبوو بەسەرسەرجەم کایەکانی کۆمەڵگادا، بەڵام لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەدا هێدی هێدی بۆچون و فکری نوێ هاتەناوکوردستانەوە.
 لەبەرئەوەی کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی دینی بو، هەروەها بەگشتی دەرەبەگ حوکمی دەکرد لە گوندەکان، چەپەکان هەوڵیاندا لە ڕێگای دوەمەوە چالاکیەکانیان بکەن و کاریگەری بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگاوە بەجێبهێڵن

فکری چەپ کە دوای شۆرشی ئۆکتۆبەری ساڵی (١٩١٧)بەجیهاندابڵاوبۆیەوە و گەشەی کرد وگەیشتە کوردستانیش، لەبەر ئەوەی کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی دینی بوو وهەروەها بەگشتی دەرەبەگ حوکمی دەکرد لەگوندەکان، چەپەکان هەوڵیاندا لە ڕێگای دوومەوە چالاکیەکانیان بکەن و کاریگەری بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگاوە بەجێ بهێلن.

چەپەکان ئەوسا و ئیستا و ئایندەش سەرەکیترین دروشمیان (ئازادی)ە،وهەردەم دەیڵینەوە وپیان وایە دەبێت خەبات بەردەوام بێت لەپێناوئازادیدا.

پیرەمێردی شاعیریش ئەودەمە وەک نوسەر وشاعیرێک و زمانزانێک بۆچوونی تایبەتی خۆی هەبووە لەسەر فکری چەپ کەلەنامیلکەیەکی تەنها (٨)لاپەرەیدا نوسیوەیەتی،بۆچونی ڕەخنەی توندی هەبووە و دژی فکری چەپ بووە.

ئاوەڕەشەی ڕوسی سور ناونیشانی ئەونامیلکەیە کە پیرەمێرد لەساڵی (١٩٤٠)نوسیویەتی و چاپی کردوە کەتێدا ڕەخنە لەفکری چەپ دەگرێت، چونکە زۆر توندن و خۆیان بە پێشکەوتنخواز و دانا و ڕۆشنبیر دەزانن، بەڵام جگە لەخۆیان کەسیان قبوڵ نیە هەموو بۆچونێکی تربە کۆنە پەرست و دواکەوتوو نەزان ناوزەند دەکەن.

هەروەها پیرەمێرد ڕەخنەیان لێدەگرێت کە هەموو مێژوویان کورت کردۆتەوە لە ڕەخنە گرتن ودژایەتی کردنی (سەرمایە و سەرمایەداری)و هەوڵدان بۆڕوخاندن و لەنابردنی هەموو سیستەمەکانی تر کە پیرەمێرد ئەمە بە تووندڕەوەی دادەنێت.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایا فکرێت بەرگەی ڕەخنەی ناو نامیلکەیەک نەگرێت تەنها (٨) لاپەرە و (٩٥)دێڕە، ئەگەر ئەم فکرە ببێتە خاوەن دەسەڵاتی سیاسی و حکومڕان چۆن ڕێگادەدات بەئازادی کارکردن بۆلایەن و گروپی تر

پیرەمێرد لەسەر ئەم ڕەخنەگرتنە لەجیاتی وەڵامێکی وردو قەناعەت پێکەری بدرێتەوە، و لەڕێگای گفتوگۆ یان نوسین، ڕاستەوخۆدوای چاپکردنی ئەم نامیلکەیە کەتەنها (٨)لاپەرە و (٩٥) دێرە، چەپەکانی ئەودەمە نەیانهێشتووە نوسخەکانی بڵاوبێتەوە و بکەویتە دەستی خەڵکی و کۆیانکردۆتەوە. ئەمەلەکاتێكدا کە هەردەم باسی ئازادی و گفتوگۆکردن وێردی سەرزاریان بووە. لەدوای مردنی پیرەمێردی شاعیر و ئەنجامدانی چەندین لێکۆلینەوە وچاپ کردنەوەی دیوان وبەرهەمەکانی ولێکدانەوە بۆیان ئەم بەرهەمەی ون کراوە یاخودکاری لەسەرنەکراوە.

کەبەبڕوای من ئەمەش پەیوەندی بەو ڕەخنانەوە هەیە کە پیرەمێردی شاعیر لەچەپەکانی گرتوە، و ئاشکراشە بەشێکی زۆری ڕۆشنبیران و ڕوناکبیران و لێکۆلەرانی کورد لە ماوەی ڕابردوودا خۆیان لەژێرکاریگەری چەپەکاندابوون یاخودچەپ بوون.

ئەم چاپەی ئێستاش لەلایەن لێکۆلەر( د.ئاراس محمەد ساڵح).ەوەچاپکراوە ودوبارە نوێکراوەتەوە بە هاوکاری بنکەی ژین کە نوسخەیەکان لەدەستنوسەکان لابووە،وگرنگی مێژووی خۆی هەیە.

پرسیارەکە لێرەدائەوەیە ئایافکرێت بەرگەی ڕەخنەی ناونامیلکەیەک نەگرێت تەنها (٨) لاپەرە و(٩٥)دێڕە، ئەگەرئەم فکرە ببێتە خاوەن دەسەڵاتی سیاسی و حکومڕان چۆن ڕێگادەدات بەئازادی کارکردن بۆلایەن وگروپی تر؟چۆن ڕێگادەدات بەبوونی بڵاوکراوەی ڕەخنەی ونوسینی ڕەخنەی و بڵاوبوونەی فیلم ودراما ئەگەر بەتێڕوانینێکی ڕەخنەی برواننە فکری چەپ یاخود شێوازی حکومڕانیکردن یان؟!

نیشانەکردن :

#پیرەمێردی شاعیر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP