شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

- 4/15/2019 11:40:00 AM 1928 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و  رونکردنەوە و نەخشەیەک دەربارەی هێڵی دابەشبونی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەداتە لیژنەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێشتر لیژنەی بۆ پێکهێندرابو.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ  نوێنەری وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆئەوەی وێنەیەک لەو نەخشەیە بداتە وەزارەتی پێشمەرگە و کۆبونەوەیەک لەگەڵ لیژنەی باڵای وەزارەتدا بکات، بۆ رونکردنەوەی روپێوییەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکانی رابردودا پێنج لیژنەی لاوەکی لە ناوچەکانی دیالە و دوزخورماتو، کەرکوک، هەولێر، موسڵ، لەنێوان پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقدا پێکهێنران.

جەبار یاوەر وتیشی، کاری لیژنەکان ئەوەیە روپێوی بکەن بۆ بڵاوبونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق لە خانەقینەوە تا رەبیعە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP