کەشناسی هۆشداری دەدات
شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

- 4/15/2019 11:25:00 AM 40861 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە رو لەناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، شەپۆلەکەش تا رۆژی چوارشەممە بەردەام دەبێت. 

لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هۆشدارییەکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، رۆژی سێشەممە کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست کاردەکاتە سەرناوچەکانی هەرێمی کوردستان، سەرەتا بارانبارین لە سنوری پارێزگای دهۆک دەبارێت، لە شەودا کاریگەرییەکەی دەکاتە سەرتەواوی ناوچەکانی دیکەی هەرێم.

دەشڵێت، لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەوە باران لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرماش رو لە نزمبونەوە دەکەن.

کەشناسی رونیشیکردەوە، ئەو شەپۆلە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە بەرەو لاوازی دەڕوات، بەڵام لە پارێزگای دهۆک بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.

Image may contain: text



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP