بومەلەرزەیەک لە قەسری شیرین رویدا و لە گەرمیان هەستی پێکرا

- 4/15/2019 10:54:00 AM 1957 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بومەلەرزەیەک لە قەسری شیرین رویداوە و لەلایەن هاوڵاتیانی گەرمیانەوە هەستی پێکراوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە کاتژمێر 9:34 خولەک بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4 پلە بەپێوەری رێختەر لە قوڵایی 13 کیلۆمەتر و لە دوری 144 کیۆمەتر لە ئەزمەڕ و 34 کیلۆمەتر لە خانەقین رویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بومەلەرزەکە لە نزیک قەسری شیرین رویداوە و لە سنوری گەرمیان هەستی پێکراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP