کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

- 4/15/2019 10:46:00 AM 25616 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی سێشەممە لەکاتەکانی ئێوارەدا لەزۆربەی ناوچەکان باران بارین بەڕێژەی جیاجیا دەبارێت.

بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی پەڵە هەوری جیاجیا پاشان لە هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هەروەها سبەی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و باران لە زۆربەی کاتەکان لەناوچە شاخاویەکان بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا لەزۆربەی ناوچەکان باران بارین بەڕێژەی جیاجیا دەبێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP