بەپەلە

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان جارێکی دیکە دێنەوە سەر شەقام

- 4/15/2019 9:58:00 AM 2109 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- شەوکەت قادر

بڕیارە پێش نیوەرۆى ئەمڕۆ دەرچوانى یەکەم تاوەکو سێیەمى زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەردەم ئەنجومەنى وەزیران خۆپیشاندان ئەنجامبدەن و داوای دامەزراندن دەکەن، رەتیشىدەکەنەوە حکومەت بڕیارى دامەزراندنى ئەوانى جێبەجێ کردبێت.

کاروان عەلى، رێکخەرى خۆپیشاندانەکە و نوێنەرى دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان بە خەندان-ى راگەیاند، "چەند ساڵێکى ئاراممان گرت بۆ ئەوەى حکومەت لە قەیرانى دارایى دەربازى بێت، کەچى ئێستا قەیران نەماوە، بەڵام دانەمەزراوین".

رێکخەرى خۆپیشاندانەکە و نوێنەرى دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەتیشیدەکاتەوە، حکومەت بڕیارى دامەزراندنى ئەوانى جێبەجێ کردبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "جگە لەوەى داواى دامەزراندن دەکەین، جیاکاریش ڕەتدەکەینەوە وەک ئەوەى عێراق کردى لەبەرامبەر یەکەمەکانى کەرکوک، کە یەکەمەکان لە خوێندنى باڵا وەرگیران و دوەمەکان بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕەوانە کران، ئێمە داواى دامەزراندن دەکەین لەوەزارەتى خوێندنى باڵا".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP