سەرۆک کۆمار بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای سەماوە: داکۆکی لە بەدەست ھێنانی گشت مافەکانتان دەکەین

- 4/14/2019 2:57:00 PM 1884 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای سەماوە ئەمڕۆ یەکشەممە چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی پارێزگا و پارێزگاری شارەکە ئەحمەد مەنفی جۆدە کەوت.

سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌ دیداره‌كه‌دا دوپاتیکردەوە، "عێراق دوچاری ستەمێکی گەورەی دەیان ساڵە ھاتوە، ھەر لە سەردەمی رژێمی پێشوو تا سەرھەڵدانی تیرۆریستانی داعش لە بەر ئەوە پێویستمان بەیەکریزی ھەیە لە پێناوی بونیادنانەوەی وڵاتەکەمان تا سارێژكردنی برینه‌كانی رابردو و دەربازببین تا وه‌كو ژیانێکی باشتر بەدەست بھێنین کە شایستەی گەلەکەمان بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، یادەوەریەکی زۆری لەگەڵ خەڵکی بەڕێزی سەماوەدا ھەیە و ھەردەم دەبێتە پشتیوانیان، ھاوکات باسی ئەوەی کرد کە سەماوە بەوە ناسراوە کە پەیوەندییەکی بەھێزی کۆمەڵایەتیان ھەیە، ھەروەھا دوچاری ستەم و زۆرداریەکی گەورەی رژێمی پێشوو ھاتون، کە ھێشتا ئاسەوارەکانی بەدی دەکرێت.

سەرۆک بەرهەم داواشی لە بەرپرسانی شارەکە کرد بۆ خستنەگەری گشت ھەوڵەکانیان بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان و سەقامگیری  پارێزگاکە و ھەوڵدانیش بۆ راکێشانی وەبەرھێنەران و سەرمایەگوزاران، بەمەبەستی کاراکردنی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و سێکتەرەکانی دیکە و فەراهه‌م کردنی گەشتوگوزار و گرنگی دان بە سروشت و ئەو شوێنەوارە مێژووییانەی کە سەماوەی پێ ناسراوە.
      
ھەر لەدیدارەکەدا، سەرۆک بەرھەم گوێبیستی رونکردنەوەیەکی تێرو تەسەل بوو کە بەرپرسانی شارەکە خستییانە ڕوو، لە گرفت و ئاستەنگەکانی کە رێگرن لە بەردەم گەشەسەندنی شارەکە، ھاوکات باسیان لەگرنگترین دەستکەوتەکان کرد کە لەبوارە جیاجیاکاندا بەدەست ھاتوون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP