ساڵانە دوو ملیار دینار لە داهاتی ژینگە بۆ چاره‌سه‌ری شێرپەنجە تەرخان دەكرێت

- 4/14/2019 1:51:00 PM 1822 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، ساڵانه‌ دوو ملیار دینار له‌ داهاتی ژینگه‌ بۆ چاره‌سه‌ری توشبوانی شێرپه‌نجه‌ ته‌رخان ده‌كرێت.

له‌ میانی بابه‌تێكی كه‌ له‌میانی یه‌كه‌م پانێلی ژینگه‌ پارێزی پێشكه‌شی كرد، لیوار رزگار عەلی، بەرێوبەری گشتی پۆلیسی هاتۆچۆی  هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل نه‌بنه‌ هۆی پیس بونی ژینگه‌، ئه‌ویش له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و بنكانه‌ی بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێل دانراون".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و سندوقه‌ی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ژینگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ ساڵانه‌ بڕی دوو ملیار دینار بۆ چاره‌سه‌ری توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ره‌وانه‌ی سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كرێت".

دەستەی پاراستن و چاكردنی ژینگە بە دروشمی "لەپێناو هەسارەیەكی پاك لەسەر پیسبونی هەوا" هۆكار و چارەسەر دەبێت، هەفتەی پارێزی ژینگه‌یی راگه‌یاند.

ئەمڕۆ یەکشەممەش یەكەم پانێلی تایبەت بە پیسبونی هەوا  ئەنجامدرا تیایدا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و لێپرسراوی تایبه‌ت به‌و بواره‌ بابه‌تی جیاوازیان پیشكه‌ش كرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP