گەورەترین فڕۆکەی جیهان فڕی

- 4/14/2019 11:01:00 AM 23128 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گەورەترین فڕۆکە کە خاوەنی درێژترین باڵە و لە دو بەش پێکدێت لەسەر زەوی بەرزبوەوە و بەرەو ئاسمان کەوتەڕێ.

بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC، فڕۆکەکە لەلایەن کۆمپانیای (ستراتۆلۆنچ)ی ئەمریکییەوە دروستکراوە و دیزانەکەی لەسەر شێوازی هەستان و بەڕێکردنی مانگی دەستکردەکانە.

درێژی فڕۆکەکە 117 مەترە و هێندەی درێژی یارگایەکی تۆپی پێیە لە ئەمریکا و لە یەکەم تاقیکردنەوەی فڕینیدا توانیویەتی 274 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا بفڕێت.

فڕۆکەکە لە دو بەشی تەواوی شەش بزوێنەری پێکهاتوە و توانای گەشتکردنی بۆناو بۆشایی ئاسمانی هەیە و تێچوەکەشی کەمترە لە تێچوی کەشتییە ئاسمانییەکان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP