سەرۆک بەرهەم بەیاوەری کەسوکاری ئەنفالکراوان گۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەماوە بەسەردەکاتەوە

- 4/14/2019 10:51:00 AM 3472 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بەمەستی سەردانکردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان گەیشتە پارێزگای سەماوە.  

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک بەرھەم ساڵح بەیاوەری  ژمارەیەک لە کەسوکاری ئەنفال کراوان و خاتوو جینین ھینیس بلاسخارت، نوێنەری ئەمنیداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و پارێزگاری سەماوە سەردانی پارێزگاکەی کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، مەبەستی سەردانەکەی سەرۆک بەرهەم بە سەرکردنەوەی یەکێک لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە بەم دواییە لە بیابانی سەماوە دۆزراوەتەوە و روفاتی دەیان قوربانی رۆڵەکانی گەلەکەمانی لە خۆ گرتوە و  رژێمی دیکتاتۆری پێشوو لەکاتی پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا زیندە بەچاڵی کردبون.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP