ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

- 4/14/2019 9:03:00 AM 70394 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بەردەوامە و ئەمڕۆ موچەی دو وەزارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتی تەندروستی و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لە قۆناغی سەرەتادایە و تا ئێستاش دیارنیە کەی تەواوی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

دواکەوتنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە سیستی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران هەڵبگرێت، کە ساڵی 2016 بەسەر موچەخۆراندا سەپاندی و مانگانە بڕێک لە موچەی موچەخۆرانی پاشەکەوت دەکرت.

بڕیاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بەمەبەستی "کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات" بو، بەتایبەت دوای بڕیاری فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەسەربەخۆ و دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 30 دۆلار.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP