لە 64٪ی بەشداربوان رەتیدەكەنەوە کابینەی نۆیەم ناتوانێت بەسەر قەیرانە کەڵەکەبوەکانی حوکمڕانی کوردستاندا زاڵ بێت

- 4/13/2019 11:38:00 PM 4236 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی راپرسیەك كە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا لە سۆشیال میدیای خەندان ئەنجامدرا، لە 64٪ی بەشداربوان رەتیدەكەنەوە کابینەی نۆیەم بتوانێت بەسەر قەیرانە کەڵەکەبوەکانی حوکمڕانی کوردستاندا زاڵ بێت.

64 ٪ی بەشداربوان رەتیدەكەنەوە کابینەی نۆیەم بتوانێت بەسەر قەیرانە کەڵەکەبوەکانی حوکمڕانی کوردستاندا زاڵ بێت

 

دوێنێ شەو كاتژمێر 9:36 خولەك سۆشیال میدیای خەندان راپرسیەكی ئەنجامداو تیایدا ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی هاوڵاتیان کرد کە ئایا "
پێتوایە کابینەی نۆیەم بەسەر قەیرانە کەڵەکەبوەکانی حوکمڕانی کوردستاندا زاڵ دەبێت؟).

ئەو راپرسییە کە بەدەست 75 هەزار و 798 کەس گەیشتوە، هاوکات زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەس دەنگیانداوە، كاتژمێر9:36 خولەكی ئەمشەو کۆتایی هات.

36 ٪ی بەشداربوان پێیانوایە کابینەی نۆیەم دەتوانێت بەسەر قەیرانە کەڵەکەبوەکانی حوکمڕانی کوردستاندا زاڵ بێت

 

بەپێی ئەنجامەكە، لە سەدا 64٪ ی بەشداربوان رەتیدەكەنەوە کابینەی نۆیەم بتوانێت بەسەر قەیرانە کەڵەکەبوەکانی حوکمڕانی کوردستاندا زاڵ بێت، لەبەرامبەردا لە سەدا 36٪ی بەشداربون رای پێچەوانەیان هەبوە.

ئەو راپرسیە لە هەمانكاتدا 184 كۆمێنتی هاوڵاتیانی بۆ هاتوە و تیایدا هاوڵاتیەک بە ناوی نەژاد جەمال لە كۆمێنتێكدا نوسیویەتی:"کەس ئومێدەوار نیە هەموی بێ ئومید بوە لە کابینە و حکومەت و دار و بەرد".

هەروەها هاوڵاتیەكی دیكە قارەمان زرار نوسیویەتی:"با كه‌مێك گه‌شبين بين، هيوادارم كابينه‌ى 9 كه‌مێك دڵنه‌وايى ئه‌م گه‌له‌ ماندو سته‌م ديده‌يه‌ بداته‌وه‌ و حكومه‌تى خه‌لك بيت نه‌ك هى نوخبه‌".

قەیران دروستکردن بەرنامە و ئامانجی خۆیانە، بۆ ماندوکردن و بێزارکردن و بێ ئومێدکردنی خەڵک

 

لەلایەكی دیكەوە كەسێكی دیكە بەناوی سەربەست ئەحمەد نوسیویەتی:"قەیران دروستکردن بەرنامە و ئامانجی خۆیانە، بۆ ماندوکردن و بێزارکردن و بێ ئومێدکردنی خەڵک، خۆ کارەبا پەیوەندی بە قەیرانەوە نیە ماوەی ٢٨ ساڵە چارەسەر نەکراوە؟".

سۆشیال میدیای خەندان راپرسیەکانی بە دیکۆمێنت دەکات و لە شێوەی راپۆرتی شایستە دەیداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەت و پەرلەمان و کەس و لایەنی بەرپرسیار لەسەر ئەو بابەتانە، بە ئامانجی دۆزینەوەی میکانیزمی چارەسەر بۆ کێشە و گرفتی هاوڵاتیان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP