خەندان-
گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی كۆتاییدایه و پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی و گۆڕان به‌هۆكار ده‌زانێت بۆ دواخستنی دروستبونی كابینه‌كه، به‌ڵام خه‌ندان ئاشكرای ده‌كات، كه پارتی "هێشتا ئاماده‌یی ته‌واوی بۆ كهوتنهڕێی شه‌مه‌نده‌فه‌ری كابینه‌ی حكومه‌ت نیه".
پارتی ده‌ڵێت، پێداگیری یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم هۆكاره بۆ دواکەوتنی راگه‌یاندنی دروستبونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت
پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان وه‌ك سێ براوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گه‌یشتونه‌ته خاڵی كۆتایی بۆ دروستبونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، پارتی ده‌ڵێت، پێداگیری یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هۆكاره بۆ دواکەوتنی راگه‌یاندنی دروستبونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت.
له‌لایه‌ك پارتی به‌ڵێنی پێدانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی به گۆڕانداوه و له‌لایه‌كی دیكه به‌ڵێنی زیادكردنی جێگری دوه‌می به یه‌كێتی داوه
پارتی به‌جیا دوو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕاندا واژۆكردوه، له‌لایه‌ك به‌ڵێنی پێدانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی به گۆڕانداوه و له‌لایه‌كی دیكه به‌ڵێنی زیادكردنی جێگری دوه‌می به یه‌كێتی داوه، به‌ڵام گۆڕان ره‌تیده‌كاته‌وه رازیی ببێت جێگرێكی دیكه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم زیادبكرێت و داوای كردوه بۆ رازییكردنی لایه‌نگرانی پۆستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یان ناوخۆ یان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی پێبدرێت، یه‌كێتیش كه له‌لایه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت داواكانی گۆڕان ره‌تده‌كاته‌وه.
بەرپرسە باڵاکانی پارتی چەند جارێک پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی گۆڕان ئەنجامداوە
بەگوێرەی وته‌ی سەرچاوەیەکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خەندان، بەرپرسە باڵاکانی پارتی چەند جارێک پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی گۆڕان ئەنجامداوە، بەمەبەستی ڕازیکردنیان بەدانانی جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی ھەرێم وەک بەرکەوتەی یەکێتی، بەڵام ھەتا ئێستا نەگەیشتونەتە ئەوەی رەزامەندی گۆڕان بەدەستبھێنن.
گۆڕان داوای کردوە یاریدەده‌ری سەرۆکی حکومەت بۆ كاروباری چاکسازی پێبدرێت ئه‌وكات ڕەزامەند ده‌بێت بەزیادكردنی جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
ئەو سەرچاوەیە بە خەندان-ی وت، "گۆڕان داوای کردوە یاریدەده‌ری سەرۆکی حکومەت بۆ كاروباری چاکسازی پێبدرێت ئه‌وكات ڕەزامەند ده‌بێت بەزیادكردنی جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".
هێشتا ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی پارتی رێگره له‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت له ته‌مه‌نی خۆیدا بناسێندرێت
به‌پێی زانیاریه تایبه‌ته‌كانی خه‌ندان، پارتی ده‌یه‌وێت واپیشانبدات كه یه‌كێتی و گۆڕان هۆكارن بۆ دواخستنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت، له‌كاتێكدا هێشتا ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و حزبه رێگره له‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ت له ته‌مه‌نی خۆیدا بناسێندرێت و نێچیرڤان بارزانیش دوای 18 ساڵ كورسی ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت و تامی پۆستێكی دیكه‌ی حوكمڕانی بكات كه سه‌رۆكی هه‌رێمه.
جوڵانی نێچیرڤان بارزانی، جوڵانی 18 ساڵی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستانه
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له ناو پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خه‌ندان وتی، "جوڵانی نێچیرڤان بارزانی، جوڵانی 18 ساڵی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه پێناچێت گۆڕانكارییه‌كان به‌و ئاسانییه روبدات كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت".
نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جگە لە پارتی لەناو حزبەكانی دیكەش دۆست و نەیاریان هەیە
وتیشی، "هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی كه كاندیده بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی كاندیده بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جگه له ناوخۆی پارتیدا له ناو حزبه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌ك یه‌كێتی، گۆڕان، ئیسلامییه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش دۆست و نه‌یاریان هه‌یه و كاریگه‌ری و په‌یوه‌ندیه‌كی فراوانیان هه‌یه".
دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت تەنها پەیوەندی بە یەکێتی و گۆڕانەوە نیە و بابەتەکە لە جێگرێکی سەرۆکی هەرێم فراوانترە
ئەوەشی خستەڕو، "دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت تەنها پەیوەندی بە یەکێتی و گۆڕانەوە نیە و بابەتەکە لە جێگرێکی سەرۆکی هەرێم فراوانترە کە ئیستا باس دەکرێت، بەتایبەت کە ئێستا گفتوگۆکان گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی و بەدەستپێشخەریەک دەتوانرێت کۆتایی بە چیرۆکی پێکێهێنانی کابینەکە بهێندرێت".
نێچیرڤان بارزانی رابه‌ڕایه‌تی چه‌ندین گرێبه‌ستی نه‌وتی درێژخایەنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دانه‌غاز و روسنهفتی روسی كردوه
نێچیرڤان بارزانی كه 18 ساڵه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتوه (جگه له دوو ساڵ نه‌بێت كه لای یه‌كێتی بوو)، خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی فراوانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌و رابه‌ڕایه‌تی چه‌ندین گرێبه‌ستی نه‌وتی درێژخایەنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دانه‌غاز و روسنهفتی روسی كردوه، لای وڵاتانی دراوسێی وه‌ك توركیاش پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه و له‌ماوه‌ی رابردوشدا كار بۆ سه‌پاندنی هه‌ژمونی كراوه له هه‌رێمی كوردستان.
مەسرور بارزانی ده‌یه‌وێت ئه‌زمونی یه‌كه‌مین كابینه‌ی هه‌رێم بكات و چانسی حوكمڕانی خۆی تاقی بكاته‌وه
مه‌سرور بارزانی، كه ئامۆزای نێچیرڤان بارزانی-یه ده‌یه‌وێت بۆ یەکەمینجار لە ژیانی سیاسی خۆیدا سەرۆکایەتی كابینه‌ی حکومەتی هه‌رێم بكات و چانسی حوكمڕانی خۆی تاقی بكاته‌وه، ئه‌و ساڵانێكه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه و كاری بۆ فراوانكردنی پهیوهندیهكانیش كردوه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
مەسرور بارزانی بەمەرجێک رازیبوە کە نێچیرڤان بارزانی دەسەڵاتەکانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی هەبێت کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم كه‌سێك بێت نزیك لە خۆی بێت
خەندان زانیویەتی، "مەسرور بارزانی بەمەرجێک رازیبوە کە نێچیرڤان بارزانی دەسەڵاتەکانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی هەبێت کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم كه‌سێك بێت نزیك لە خۆی بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ریه‌كه له فرسه‌ت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پێشوی پارتی و د. محەمەد شوکری، بەرپرسی دەستەی چاکسازی کە دەستەکە لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان دامەزرابو كاندید كردوه".
بەربژێرەكەی پارتی "مەسرور بارزانی"ده‌یه‌وێت رابه‌رایه‌تی قۆناغی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان بكات
مه‌سرور بارزانی ده‌یه‌وێت رابه‌رایه‌تی قۆناغی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان بكات، له هه‌نگاوی یه‌كه‌میشدا له رێگه‌ی هێمن هه‌ورامی-یه‌وه كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه نه‌سریه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێژه‌یه‌کی زۆر كه‌مكرده‌وه، كه له قۆناغه‌كانی پێشوتردا و هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی و گۆڕان نه‌یانتوانی ئه‌نجامی بده‌ن.
ئایا مەسرور بارزانی دەتوانێت وەک پەرلەمان دەست بۆ ڕیفۆڕمی جومگەکانی حوکمڕانیش بەرێت کە زیاتر لە 18 ساڵە نێچیرڤان بارزانی پایەکانی تیادا داکوتیوە؟
دوای نزیکەی حەوت مانگ بەسەر تێپەڕبونی هەڵبژاردنەکاندا تا دێت ژانی لەدایکبونی کابینەی نۆیەم زیاتردەبێت، ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە ئایا حکومەتەکەی مەسرور بارزانی دەتوانێت بەپێی خۆی هەنگاوی چاکسازی بنێت، وەک بانگەشەی بۆ دەکات؟ ئایا دەتوانێت وەک پەرلەمان دەست بۆ ڕیفۆڕمی جومگەکانی حوکمڕانیش بەرێت کە زیاتر لە 18 ساڵە نێچیرڤان بارزانی پایەکانی تیادا داکوتیوە؟ تاوەکو وەڵامی یەکێتی و گۆڕان بداتەوە، ئەوە پارتی نەبوە رێگری چاکسازی بێت.