بەپەلە

شەقامێکی سلێمانی بۆ ماوەی دو مانگ دادەخرێت

- 4/13/2019 5:23:00 PM 10711 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە کاتژمێر 6:00ی بەیانییەوە پردی دەباشان بۆ ماوەی دو مانگ دادەخرێت، بە روی شۆفێراند.
به‌مه‌به‌ستی كاركردن تیایدا

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌ سبه‌ینێوە یه‌كشه‌ممه‌ كاتژمێر 6:00ی به‌یانی پردی ده‌باشان، بۆ ماوه‌ی دو مانگ به‌ربه‌ست ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی كاركردن تیایدا.

هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌شۆفێران ده‌كات رێگه‌ی نزیك قوتابخانه‌ی كاژاو بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن.

نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP