سبەی 31 ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفالدا تێدەپەڕێت

- 4/13/2019 4:58:00 PM 1445 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

سبەی 31 ساڵ بەسەر کارەساتی ئەنفالدا تێدەپەڕێت، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەرێمیش دەڵێت"ماوەی سێ رۆژ دەبێت چالاکییەکانی یادی ئەنفال دەستیپێکردوە".

فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، سبەی کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لەسەر ئاستێکی باڵا بە بەشداری شاندێکی عێراقی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە گۆڕستانی دێبنەی رزگاری کەلار یادی ئەنفال بەڕێوەدەچێت.

سبەی 31 ساڵ لەمەوبەر بەسەر کارەساتی ئەنفالدا تێدەپەڕێت، کە تێیدا 182 هەزار ژن و منداڵ و کوڕ و کچی گەنجی کورد لەناوبران و بێسەروشوێن کرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP