زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر كار بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوان ده‌كات

- 4/13/2019 1:18:00 PM 1534 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر له‌ رێگه‌ی دیدارێكه‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو هه‌وڵی ره‌خساندنی نزیكه‌ی سێ هه‌زار هه‌لی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكای ده‌دات.

تۆڵا پۆڵا، رێكەری گشتی دیداری زانكۆ پۆلیتەكنیكی هەولێر به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "دەمانەوێت نزیكەی سێ هەزار هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ وپەیمانگاكان بڕەخسێنین،  لە رێگای ئۆنلاینەوە له‌رێگه‌ی ئه‌و دیداره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجاممدان داوه‌، كه‌ تیایدا زیاتر لە 22 كۆمپانیا بەشداریان كردوه‌ و ژماریەك كونسڵخانەش دەست پێشخەریان كردوە بۆ رەخساندنی هەلی كار".

ئاماژەی بەوەشکرد، دیدارەكە بۆ ماوەی یەك ڕۆژ بەردەوام دەبێت تیایدا ژماریەك كەسایەتی بانگێشتكراون بۆ ئەوە چیرۆكی سەركەوتنی خۆیان بۆ ئامادەبوان بخه‌نه‌ڕو، بۆ ئەوەی بەشداربوان سود لە ئەزمونه‌كانیان وه‌ربگرن.

رێكەری گشتی دیداری زانكۆ پۆلیتەكنیكی هەولێر وتیشی، "ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ببینه‌ پردی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و كۆمپانیا و ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌لی كاركردنیان هه‌یه‌، تا بتوانین ده‌رچوان بخه‌ینه‌ سه‌ر كار و سود له‌ تواناكانیان وه‌ربگیرێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP