كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

- 4/13/2019 10:10:00 AM 7590 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت.

بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵە هەوری جیاجیا، بەرزترین پلەی گەرما لە شاری كەركوك دەبێت كە 26 پلەیە و نزمترین پلەش لە شاری دهۆک دەبێت كە 9 پلەیە.

هاوکات سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی پەڵەهەوری جیاجیا و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە شاری كەركوك دەبێت كە 27 پلەیە و نزمترین پلەش لە شاری دهۆک دەبێت كە 10پلەیە.


نیشانەکردن :

#کەشناسی #کەش و هەوا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP