کەلار؛ هاوڵاتیەک بە "گوللـە کۆتایی بە ژیانی خۆی ‌هێنا"

- 4/12/2019 7:04:00 PM 7113 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتییەک لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار بەگوللـە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلار هاوڵاتیەک بەناوی (س،ج،س) لەدایکبووی 1985 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەوە گیانی لەدەستدابو.

 لە ماڵەکەی خۆیدا گوللەیەکی بەخۆیەوە ناوەو خۆی کوشتوە

 

بەوتەی کەسوکاری ناوبراو بۆ پۆلیسی گەرمیان" ئەو هاوڵاتییە لە ماڵەکەی خۆیدا گوللـەیەکی بەخۆیەوە ناوەو خۆی کوشتوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو هاوڵاتیە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، پۆلیسش لەسەرچۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنەکەی دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە".


نیشانەکردن :

#پۆليس #گه‌رمیان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP