​ چوار هەنگ لەچاویدا بو

- 4/11/2019 8:14:00 PM 9149 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ژنێکی تایوانی بۆ هەوکردنی چاوی رولە نەخۆشخانەیەک دەکات، بەڵام پزیشکەکان چوار هەنگیان لەچاویدا دۆزییەوە.

بەپێی هەواڵێکی واشنتن پۆست، ژنێکی تایوانی تەمەن 29 ساڵ پاش ئەوەی چاوی دەئاوسێت و بۆ چارەسەرکردنی رولە نەخۆشخانە دەکات، پزیشکەکان چوار هەنگ لەچاویدا دەدۆزنەوە.
ژنەکە سەردانی نەخۆشخانەی سەربەزانکۆی فۆینی تایوانی کردوە و پزیشکەکان هیچ حاڵەتێکی هەوکردنیان لەچاویدا بەدینەکردوە، بەڵام دواتر قاچی مێرویان دۆزیوەتەوە و لەکۆتایشدا دەرکەوتوە کە لاشەی تەواوی چوار هەنگ لەچاویدایە.

هی ناوی بنەماڵەی ژنەکەیە و لەوبارەیەوە سەرسوڕمانی خۆی بەدۆزینەوەی هەنگەکان لەچاویدا دەربڕیوەو رایگەیاندوە تەنها چاوەڕێی هەوکردنێکی ئاسایی کردوە.

لەمبارەیەوە د.هونگ چای سەرۆکی بەشی بینایی لەنەخۆشخانەی فۆین رایگەیاند بەمایکرۆسکۆب و بەشێوەیەکی زانستیانە مێش هەنگەکانیان لەچاوی هیدا دەرهێناوە.

جەختیشی کردوە حاڵەتەکە زۆر نامۆیە و لەژیانیدا شتی وای نەبینیوە.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP