نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی تۆماركرد

- 4/11/2019 4:49:00 PM 2232 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرزبونەوەی رێژەی نەوتی خەزنكراو لە عەمبارەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و رێژەی وەبەرهێنانەكانی ئەو وڵاتە كە گەیشتوەتە ئاستی پێوانەیی بوەتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

سەرەڕای بەرزبونەوەی رێژەی نەوتی خاوی ئەمریكی و  نیگەرانیەكان لەبارەی دابەزینی گەشەی ئابوری جیهان و لەمیانی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكانی نەوت لە لایەن رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) و سزاكانی ئەمریكا كە بەسەر هەریەك لە ئێران و ڤەنزوێلا كە دوو وڵاتی وەبەرهێنی نەوت-ن، هاوكات لەگەڵ بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزیەكان لە لیبیا نرخی نەوت لە ئاستێكدا هەڵكشان و داكشانێكی بەخۆوە بینیوە.

بە پێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برینت 60 سەنت دابەزیوە  كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 71.13 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 55 سەنت دابەزیوە و  و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 64.06 دۆلار.

ئەوە لەكاتێكدایە، سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر وەبەرهێنانە نەوتیەكانی ڤەنزوێلا كە یەكێكە لە گەورە وەبەرهێنەرانی ئەو بەرهەمە بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكان، لە هەڵكشانی نرخی نەوتی خاوی ئەمریكی كاریگەریەكی بەرچاوی هەبوە.


نیشانەکردن :

#نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP