نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

- 4/11/2019 9:35:00 AM 8983 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-


نرخی یەك ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە، لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان، به‌ 1308 دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 218 ھەزار دینارە.

محەمەد حسێن، لە زەڕەنگەری نیاز لە سلێمانی‌ بەخەندان-ی‌ راگەیاند، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 188 ھەزار دینارە و نرخی یەك ئۆنسە زێڕیش بە 1308دۆلاره‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 218 ھەزار دینارە و نرخی یەك لیرەش 342 هەزار دینارە.


نیشانەکردن :

#ئابوری #نرخی‌ زێڕ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP