بەپەلە

موچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

- 4/11/2019 9:01:00 AM 98303 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی مانگی یەکی ئەمساڵی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت".

زیاتر لە چوار مانگ لە ساڵی 2019 رۆیشتوە تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی یەکی بەتەواوی دابەشنەکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە جگە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت مانگانەش پشکی هەرێم لە عێراقەوە گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان.

دواکەوتنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە سیستی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران هەڵبگرێت، کە ساڵی 2016 بەسەر موچەخۆراندا سەپاندی و مانگانە بڕێک لە موچەی موچەخۆرانی پاشەکەوت دەکرت.

بڕیاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بەمەبەستی "کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات" بو، بەتایبەت دوای بڕیاری فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەسەربەخۆ و دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 30 دۆلار.

نیشانەکردن :

#موچه‌

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP