هەواڵی ئەمڕۆ

عادل عەبدولمەهدی بڕیاری خەرجکردنی موچەی چوار مانگی پێشمەرگەی دەرکرد

- 4/10/2019 3:26:00 PM 21536 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی موچەی چوار مانگی هێزەکانی پێشمەرگەی دەرکرد.

ناسر هه‌ركی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ''عادل عەبدولمەهدی، وەک وەزیری بەرگریی عێراق بە وەکالەت بڕیاری خەرجکردنی موچەی چوار مانگی هێزەکانی پێشمەرگەی واژۆکردوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی ئەو پارەیەی کە بڕیاری خەرجکردنی دراوە لە 1-1-2019 ەوە.

ناسر هه‌ركی راشیگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردوە پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP