سەرۆک کۆماری عێراق و سەلیم جبوری لە کۆشکی سەلام کۆبونەوە

- 4/10/2019 1:30:00 PM 1310 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و  سەلیم جبوری، سەرۆکی پارتی کۆمەڵەی مەدەنی و چاکسازی لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کۆبونەوە.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆک بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ سەلیم جبوری، سەرۆکی پارتی کۆمەڵەی مەدەنی و چاکسازی (کار) و شاندی یاوەری.
 
ئاماژە بەوەشکراوە، لەمیانی دیدارەکەدا تاوتوێی گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییه‌كانی وڵات و سیاسەتی کرانەوەی عێراق له‌ روی سیاسی و ئابووری و پاراستنی پێگەی عێراق و رۆڵی پێشەنگی لە ناوچەکەدا کرا.

هاوكات لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە و دوپاتی پێویستی سیاسەتی خۆپاراستن لە ھەر گرژیی و ئاڵۆزییەکی ناوچەکە لە رێگای پێادەکردنی لێكگه‌یشتن و دیالۆگ کرایەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP