هەواڵی ئەمڕۆ

منداڵێک ئایپادەکەی باوکی تا ساڵی 2067 قفڵ دەکات

- 4/10/2019 11:47:00 AM 22430 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

باوکێک بۆ سەرقاڵکردنی منداڵەکەی ئایپادەکەی بە قفڵکراوی دەداتە دەستی، بەڵام نزیکەی نیو سەدە ئایپادەکەی لەدەستدەدات.

بەگوێرەی هەواڵێکی "بزنس ستاندارد" منداڵێکی ئەمەریکی تەمەن سێ ساڵان، پاش ئەوەی باوکی ئایپادەکەی پێدەدات بە قفڵکراوی هێندە ژمارەی هەڵەی بە هەڕەمەکی بۆ کردنەوەی کۆدەکەی لێدەدات، دواجار لەسەر شاشەکە دەنوسێت "دوای 25 ملیۆن و 536 هەزار و 442 خولەک کۆدەکە داخڵ بکەرەوە و چاوەڕێبکە" کە دەکاتە 48 ساڵ نزیکەی نیو سەدە.

ئەو باوکەی تووشی ئەم کێشەیە بووە نوسەرێکی شاری نیویۆرکە بەناوی ئیڤان ئیسنوس، بەپێی رێنماییەکانی کۆمپانیای ئەپڵیش، ئەم گرفتە تەنها لە رێگای تەیبەتمەندیەکانی "ئایتونز" کە پرۆگرامەکان ئەپدەیت دەکاتەوە چارەسەر دەکرێت، بەڵام بە تەواوی هەموو داتا و وێنە و بەرنامەکانی ئایپادەکە دەسڕێتەوە، کەواتە لەمەودوا مۆبایل یان ئایپادەکەت مەدەرە دەست منداڵەکەت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP