ئەمڕۆ موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت
-
4/10/2019 10:28:00 AM
64752 جار خوێندراوەتەوە
خەندان-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە خەندان-ی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت و سبەی پێنجشەممەش موچهی وهزارهتی تهندروستی و دارایی دابهش دهكرێت.
دواکەوتنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە سیستی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران هەڵبگرێت، کە ساڵی 2016 بەسەر موچەخۆراندا سەپاندی و مانگانە بڕێک لە موچەی موچەخۆرانی پاشەکەوت دەکرت.
بڕیاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بەمەبەستی "کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات" بو، بەتایبەت دوای بڕیاری فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەسەربەخۆ و دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 30 دۆلار.