ئەمریكا لە هاوكارییە سەربازیەكانی بۆ عێراق بەردەوام دەبێت
سەرۆک کۆمار چاوی کەوت بە فەرماندەی ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست

- 4/9/2019 5:43:00 PM 1115 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، چاوی بە فەرماندەی ھێزەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جەنەراڵ کینیس ماکنزی و شاندی یاوەری کەوت.

پێویستە گرژییه‌كانی ناوچەکە كەمبكرێتەوە تا ئارامی و سەقامگیری بێته‌دی

 

له‌ كۆبونەوەیەكدا سەرۆک بەرھەم ساڵح دووپاتی گرنگی بەھێزکردنی ھاریکاری ئەمنی و سەربازی نێوان ھەردو وڵاتی بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە، ھاوکات جەختیشی لە پێویستی کەمکردنەوەی گرژییه‌كان لە ناوچەکەدا کردەوە تاوەکو ئارامی و سەقامگیری له‌ ناوچەکە و جیھاندا بێته‌دی.

هه‌ر له‌ میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژەی بەوەکرد کە قۆناغی ئایندە پێویستی بەھەماھەنگی یەکخستنی ھەوڵە ھاوبەشەکانی ھەردو وڵاتە، بۆ دوبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان.
   
لەلای خۆیەوە فه‌رماندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بەردەوامی وڵاتەکەی لە پێشکەشکردنی کۆمەکی سەربازی بە ھێزە ئەمنیەکانی عێراق و بەشداریان لە بنەبڕکردنی تیرۆردا دوپاتکردەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP