بەڤیدیۆ.. زاوایەک لەنێوانی دوو بوکدا سەرگەردان دەبێت

- 4/9/2019 3:29:00 PM 27284 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە چین زاوایەک تووشی هەڵوێستێک دەبێت، نزابکەن هیچ زاوایەک تووشی نەبێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "میرۆری"بەریتانیا، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە چین لە خۆشترین ساتەکانی بوک و زاوادا، لەناکاو کچێکی دیکە بە جلوبەرگی بوکێنیەوە دێتە تەنیشت زاواوە دەوەستێت.

هەرچەندە زاوا هەوڵدەدات دوریبخاتەوە، بەڵام ئەم کیژە کە خۆشەویستی پێشووی زاوا بووە کۆڵنادات و دەیەوێت بمێنێتەوە و بەزۆر قۆڵی زاوا رادەکێشێت، زاواش توڕەدەبێت و پاڵیپێوە دەنێت و دەکەوێت بە زەویدا.

زاوا لەگەڵ بوکێ هەوڵدەدات بە قسەی خۆش  و نەرمونیانی کارێک بکات دڵی نەڕەنجێت، بەڵام دواجار ئەویش دەڕوات.

بەپێی زانیارییەکان ئەم کچ و کوڕە ماوەیەکی کەم پێش ئاهەنگەکە، بەهۆی ناکۆکیەوە پەیوەندیەکەیان کۆتایی هاتووە، بەڵام نازانرێت دوای ئاهەنگەکە زاوا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ کامیان پێکهێناوە.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP