لەماوەی 12 ساڵدا پێنج هەزار منداڵی ئاڵوگۆڕ كردووە

- 4/9/2019 3:10:00 PM 52446 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

ئەلیزابێت موێوا، كە پەرستارێكی وڵاتی زامبیا-یە رایگەیاندوە، لەماوەی 12 ساڵ كاركردنی لە نەخۆشخانەیەكی منداڵبوندا، پێنج هەزار منداڵی تازە لەدایكبوی نەخۆشخانەكەی ئاڵوگۆڕ كردوە و داوای لێخۆشبون دەكات.

موێوا كە لەئێستادا نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە، لەسەر پێخەفی نەخۆشخانەكەی دانی بە تاوانەكەی چەند ساڵ لەمەوبەریدا ناوە كە ماوەی 12 ساڵ منداڵانی تازە لەدایكبوی نەخۆشخانەكەی ئاڵوگۆركردوە و ژمارەی ئەو منداڵانەش پێنج هەزار منداڵە.

ئەو پەرستارە رایگەیاندووە، ئەنجامدانی ئەو كارە بۆ خۆشیبوە و راهاتوە بە ئاڵوگۆڕكردنی منداڵە تازە لەدایكبووەكان و داوای لە یەزدان كرد بیبەخشێت و تەواوی تۆمەتەكەی خستە پاڵ "شەیتان"ێك كە بەكاریهێناوە و ئەو كارەی پێئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە "لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا بومەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەك دایك شیربدەن بە ژمارەیەك منداڵی كە منداڵی خۆیان نین" داواشیكردوە هەرخێزانێك لە نێوان ساڵانی 1983 بۆ 1995 لەو نەخۆشخانەیە منداڵی بووە سەرنجبدەنە شێوەی منداڵەكانیان و پشكنینی DNA ئەنجامبدەن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP