مارێکی زەبەلاح لەئەمریکا بەشێوازێکی نوێ دەستگیرکرا

- 4/8/2019 11:03:00 PM 15640 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

تیمێکی توێژینەوەی سەربە پارکی نیشتیمانی فلۆریدا توانیان گەورەترین مار دەستگیربکەن کە درێژییەکەی زیاتر لە پێنج مەترە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی بی بی سی نیوز، سەرپەرشتیارانی پارکی نیشتیمانی فلۆریدا مارێکیان گرت کە درێژییەکەی پێنج مەتر و دو سانتیمەترە.

مارەکە مێیەو لە ئێستادا سکی بە 73 هێلکەی گەشەکردو پڕە کە لەسەروبەندی دانان و زۆربونیاندایە.

کێشی مارەکە (63.5) شەست و سێ کیلۆو نیوە و بەتەکنیکێکی نوێ گیراوە
لەئێستادا مارە زەبەلاحەکان کە بە (پایسۆن٩ ناسراون مەترسی زۆریان بۆ ژیانی سروشتی پارکەکان دروستکردوە.

مارەکە لەڕێی ترانسمیتەری رادیۆییەوە گیراوە کە لەمارە نێرەکەی هاوڕێی بەستراوە و بەهۆی شەپۆلە رادیۆییەکانەوە توانراوە لەنزیکی نێرەکەدا مێیەکە دەستگیربکرێت.

مارەکە لەجۆری پایسۆن بێرمیسە و بەمارێکی داگیرکەر ناسراوە کە زوو زیاددەکەن و ناوچەیەکی بەرفراوان داگیردەکەن.

تیمی توێژینەوەی پارکەکە رایانگەیاندوە مارە مێینەکان کۆدەکەنەوە و بۆمەبەستی توێژینەوە و چەندین کاری دیکەی گرنگ بەکاریاندەهێنن.





 

  
 
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP