بەپەلە

دو رۆژ لەم مانگەدا دەکرێتە پشو

- 4/7/2019 7:33:00 PM 87408 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێی خشتەی پشوەکانی هەرێم کە لە پەرلەمان دیاریکراوە لەم مانگەدا دو رۆژ دەکرێتە پشوی فەرمی.

رۆژی پشوە فەرمییەکان لەلایەن حکومەتی هەرێم و پەرلەمانەوە دیاریکراوە، بە پێی ئەو خشتەیەش رۆژی ٩ی نیسان کە رۆژی روخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراقە، دەکاتە سێشەممەی ئەم هەفتەیە پشوی فەرمی دەبێت.

هەروەها هەر بەپێی خشتەی پشوەکانی حکومەتی هەرێم یەکەم رۆژی چوارشەممەی مانگی نیسان بە گوێرەی ساڵنامەی رۆژهەڵات، کە جەژنی سەری ساڵی ئێزدی کە دەکاتە 17ی نیسان پشوی فەرمیە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.


نیشانەکردن :

#پشوو #حکومەتی هەرێم

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP