پەیوەندییە ئەمنی و ئابوری و بازرگانیەكان بارزانی و شا عەبدوڵا كۆدەكاتەوە

- 4/7/2019 5:17:00 PM 2902 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڕۆژی یەكشەممە 7ـی 4ـی 2019  شا عەبدوڵای پاشای شانشینی ئۆردۆن لە كۆشكی ئەلحوسێنیە پێشوازی لە مەسعود بارزانی و شاندی یاوەریكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی مەسعود بارزانی كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، لەو كۆبونەوەیەدا شا عەبدوڵڵا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە بە بەرەوپێشچون و باشتربونی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕایگەیاند:"كە باشبونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە بەرژەوەندیی هەمو لایەك دایە.

ئەوەشخراوەتەرو، هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پەیوەندییە مێژوییەكانی هەردولا و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە و ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئۆردۆن و تەئكیدیش لە هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوامكرایەوە لەپێناو شەڕی تیرۆر و توندڕۆیی و، ڕیشەكێشكردنی تیرۆریستان.

نیشانەکردن :

#بارزانی #ئوردن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP