"خۆشه‌ویستی ئه‌و شته‌یه‌ ناتوانین ده‌ستبه‌رداری بین"
ڕانانێكی كورت بۆ ڕۆمانی "منداڵی سووتاو"ی ستیگ داگه‌رمان

- 4/7/2019 10:00:00 AM 1807 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- ئارام سدیق

هه‌ندێك كتێب ئه‌و هێزه‌ی تێدایه، كه‌ مرۆڤ به‌ره‌و رێگه‌یه‌كی دیكه‌ ئاڕاسته‌ بكات. ئیتر كتێبه‌ ‌باشه‌كان مرۆڤ به‌ره‌و رێگه‌یه‌كی ئارام و ئه‌رێنی ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن و كتێبه‌كانی دیكه‌ش،‌ یان مرۆڤ له‌ شوێنی خۆیاندا ڕاده‌گرن، یان به‌ره‌و لایه‌كی دیكه‌ ئاڕاسته‌یان ده‌كه‌ن.

 چیتر من ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بووم، كه‌ پێش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ هه‌بووم

 
زۆر كتێب كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانم هه‌بووه،‌ به‌ڵام دوو له‌و كتێبانه‌ له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌دا بوون كه‌ زۆرترین كاریگه‌رییان له‌سه‌رم ‌جێ هێشتووه‌، به‌ جۆرێك "من"ی پێش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو كتێبه جیاواز بووه‌ له‌ "من"ی پاش خوێندنه‌وه‌یان، ئه‌و دوو كتێبه‌ش یه‌كه‌میان، "په‌یام بۆ گریكۆ" یادداشته‌كانی نیكۆس كازانتزاكیسه،‌ كه‌ ئه‌و كتێبه‌ ژیانی لا جوانتر كردم و وای كرد به‌ جۆرێكی دیكه‌ له‌ ژیان و ده‌وروبه‌ر بڕوانم. كتێبی دووه‌میش له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا، خوێندمه‌وه،‌‌ ڕۆمانی "منداڵی سووتاو"ی ستیگ داگه‌رمانه، كه‌ ئه‌م دوو كتێبه‌ له‌ وه‌رگێڕانه‌ جوانه‌كانی "دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی"ن‌. ئه‌م دوو كتێبه‌ پێكه‌وه‌ ده‌كرێت بڵێم جۆره‌ وه‌رچه‌رخانێكیان له‌ بیركردنه‌وه‌ی مندا دروست كرد، به‌ جۆرێك، چیتر من ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بووم، كه‌ پێش خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ هه‌بووم. له‌م نووسینه‌دا، ده‌مه‌وێت چه‌ند سه‌رنجێكی كورت له‌سه‌ر ڕۆمانی "منداڵی سووتاو"ی ستیگ داگه‌رمان بنووسم، كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ری ئه‌ندێشه‌یه‌.

 

هێشتا دوای شه‌ست ساڵ، ئه‌م ڕۆمانه‌م وه‌كوو چیرۆكێكی بێهاوتای ڕیالیستیی ڕه‌وان بینیوه‌

 

له‌ پێشه‌كیی ڕۆمانی "منداڵی سووتاو"دا، پێر ئولوڤ ئێنكیوست ده‌ڵێت، "هێشتا دوای شه‌ست ساڵ، ئه‌م ڕۆمانه‌م وه‌كوو چیرۆكێكی بێهاوتای ڕیالیستیی ڕه‌وان بینیوه‌." ڕۆمانی منداڵی سووتاو لە ساڵی ١٩٤٨دا نووسراوە و بە یەکێک لە هەرە مه‌زنترین ڕۆمانەکانی ئەدەبیاتی سوێدی دادەنرێت و له‌سه‌ر ئاستی دونیاش، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

چیرۆکی ڕۆمانەکە ساده‌یه‌ و لەبارەی کوڕێکی گەنجی 25 ساڵانەوەیە، کە ده‌كه‌وێته‌ دۆخێكی تایبه‌ته‌وه‌

 
چیرۆکی ڕۆمانەکە ساده‌یه‌ و لەبارەی کوڕێکی گەنجی بیستوپێنج ساڵانەوەیە، کە ده‌كه‌وێته‌ دۆخێكی تایبه‌ته‌وه‌ و پێوەندییەکی خۆشەویستی لەگەڵ ژنە تازەکەی باوکیدا دروست دەکات. به‌ جۆرێك گیرۆده‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ ده‌بێت، ناتوانێت لێی قوتار ببێت. به‌شێك له‌ ڕه‌خنه‌گران هۆكاری نووسینی ئه‌م ڕۆمانه‌ لای داگه‌رمان بۆ چیرۆكێكی واقیعیی ژیانی نووسه‌ر ده‌گه‌ڕێننه‌وه،‌ كه‌ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خه‌سوویدا هه‌بووه‌. زۆر جاریش ڕۆمانه‌كه‌ به‌وه‌ تاوانبار كراوه‌، كه‌ ئێجگار پڕ له‌ گرێی ئۆدیب و شیكاریی ده‌روونیی فرۆیدییه‌. به‌ڵام ئه‌م بۆچوونانه‌ هیچیان نه‌بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی نكۆڵی له‌ جوانی و سه‌رنجڕاكێشی و چێژبه‌خشیی ئه‌م ڕۆمانه‌ بكرێت. به‌ جۆرێك، هه‌ر له‌ ده‌ستپێكی ڕۆمانه‌كه‌وه‌، خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته‌ داوی په‌رجووی حیكایه‌ته‌ ساده‌ و هێمنه‌كه‌یه‌وه‌ و ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری بێت، تا دواڕسته‌كانی كۆتایی.

 

ڕه‌نگه‌ پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕۆمانه‌، گرێدانی خۆشه‌ویستی بێت به‌ گرێی ئۆدیبه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ گرێی ئۆدیب به ‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ خۆی پێشان ده‌دات

 

ڕه‌نگه‌ پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕۆمانه‌، گرێدانی خۆشه‌ویستی بێت به‌ گرێی ئۆدیبه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ گرێی ئۆدیب به ‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ خۆی پێشان ده‌دات. ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ ده‌بێت، كه‌ "بێنگت- فیگه‌ری سه‌ره‌كیی ڕۆمانه‌كه‌" عاشقی ژنه‌ نوێیه‌كه‌ی باوكی ده‌بێت و ناتوانێت عاشق نه‌بێت و له‌به‌رده‌م جوانی و عه‌شقی ئه‌ودا خۆی پێ ناگیرێت و وه‌كوو بوونه‌وه‌رێكی ده‌سته‌وسان مل بۆ ئه‌و هێزه‌ ده‌دات، كه‌ خۆشه‌ویستی هه‌یه‌تی و له‌گه‌ڵ خۆی ڕاپێچی ده‌كات.

له‌م ڕۆمانه‌دا هێزی خۆشه‌ویستی ئه‌و هێزه‌ زاڵه‌ ڕه‌شه‌با ئاسایه‌یه،‌ كه‌ مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچ ده‌كات

 
له‌م ڕۆمانه‌دا هێزی خۆشه‌ویستی ئه‌و هێزه‌ زاڵه‌ ڕه‌شه‌با ئاسایه‌یه،‌ كه‌ مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچ ده‌كات. هه‌تا له‌ شوێنێكدا داگه‌رمان ده‌ڵێت، "ئێسته‌كانێ خوازیارم دان به‌وه‌دا بنێم، خۆشه‌ویستی شتێكه‌ ناتوانین نه‌یكه‌ین." فیگه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕۆمانه‌ش به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كانی، گیرۆده‌بوونه‌، گیرۆده‌ی خۆشه‌ویستیی دایكه‌ نوێیه‌كه‌ی بووه‌. به‌ڵام ئه‌و ناتوانێ ئه‌م دایكه‌ نوێیه‌ (ژنه‌ تازه‌كه‌ی باوكی) وه‌كوو دایك قه‌بوڵ بكات، به‌ڵكوو به‌ چاوی پڕ له‌ عیشق و خۆشه‌ویستییه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانێت ناشتوانێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه‌ بێت.


یه‌كێك له‌ شته‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ئه‌م ڕۆمانه،‌ چیرۆكی نووسینی ڕۆمانه‌كه‌یه‌. ڕۆژنامه‌ی ئێكسپرێسین به‌ ئه‌ركێكی ڕۆژنامه‌وانی ستیگ داگه‌رمان ده‌نێرن بۆ پاریس، تا ڕیپۆرتاژێكی تێروته‌سه‌لی هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕێپۆرتاژه‌ بنووسێت، كه‌ ماوه‌یه‌ك پێشتر داگه‌رمان، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا به‌ ناوی "پایزی ئه‌ڵمانیا"وه‌ نووسیویه‌تی بۆیان، به‌ڵام داگه‌رمان ئه‌وه‌ ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیای خاپووركراو نه‌بوو، به‌ڵكوو فه‌ره‌نسا وڵاتێكی داخراو بووه‌ و له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی براوه‌ بوو. له‌م نێوانه‌دا ته‌نها له‌ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌دا ڕۆمانی "منداڵی سووتاو" ده‌نووسێت و له‌ ساڵی ١٩٤٨ دا چاپ ده‌بێت و هه‌ر له‌و ساڵانه‌شدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

ڕه‌نگه‌ ئه‌م ڕۆمانه‌ خوێنه‌ر ڕووبه‌ڕووی پرسیاری زۆر بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌ستبه‌ردارت نابێت، ئه‌وه‌یه‌ ئایا خۆشه‌ویستی ئه‌و شته‌یه‌ نا‌توانین نه‌یكه‌ین؟

 

ڕه‌نگه‌ ئه‌م ڕۆمانه‌ خوێنه‌ر ڕووبه‌ڕووی پرسیاری زۆر بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌ستبه‌ردارت نابێت، ئه‌وه‌یه‌ ئایا خۆشه‌ویستی ئه‌و شته‌یه‌ نا‌توانین نه‌یكه‌ین؟ بێگومان ئه‌م پرسیاره‌ ڕه‌نگه‌ وه‌ڵامی جۆراوجۆر هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ئه‌وه‌یه كه‌ كه‌س نازانێت خۆشه‌ویستی چۆن دێت و چۆن له‌ خۆیدا ونمان ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ وه‌كوو له‌ ڕۆمانه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، خۆشه‌ویستی ئه‌و شته‌یه‌ نه‌توانین نه‌یكه‌ین!

دواجار ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌و تێكستانه‌یه،‌ كه‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی تووشی ڕامانت ده‌كات، چیرۆكه‌كه‌ چه‌ند ساده‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ قووڵه،‌ كه‌ ده‌ستكاریی بیركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌كات، به‌ جۆرێك، بیركردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌شێك له‌ جووڵه‌كانی نێو ژیانت ده‌گۆڕێت‌.

ده‌ستخۆشی بۆ دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی و وه‌رگێڕانه‌ جوان و شیرینه‌كه‌ی...ی زۆر بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌ستبه‌ردارت نابێت، ئه‌وه‌یه‌ ئایا خۆشه‌ویستی ئه‌و شته‌یه‌ نا‌توانین نه‌یكه‌ین؟ بێگومان ئه‌م پرسیاره‌ ڕه‌نگه‌ وه‌ڵامی جۆراوجۆر هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ئه‌وه‌یه كه‌ كه‌س نازانێت خۆشه‌ویستی چۆن دێت و چۆن له‌ خۆیدا ونمان ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ وه‌كوو له‌ ڕۆمانه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، خۆشه‌ویستی ئه‌و شته‌یه‌ نه‌توانین نه‌یكه‌ین!.

دواجار ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌م ڕۆمانه‌ له‌و تێكستانه‌یه،‌ كه‌ پاش خوێندنه‌وه‌ی تووشی ڕامانت ده‌كات، چیرۆكه‌كه‌ چه‌ند ساده‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ قووڵه،‌ كه‌ ده‌ستكاریی بیركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر ده‌كات، به‌ جۆرێك، بیركردنه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌شێك له‌ جووڵه‌كانی نێو ژیانت ده‌گۆڕێت‌.

ده‌ستخۆشی بۆ دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی و وه‌رگێڕانه‌ جوان و شیرینه‌كه‌ی...



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP