دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەستپێدەکات

- 4/7/2019 9:45:00 AM 75356 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ یەکشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگە موچە وەردەگرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ دەستپێدەکات و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وەک یه‌كه‌م وەزارەت موچه‌ وه‌رده‌گرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە موچه‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابەشدەکرێت، رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ش موچەی یه‌كه‌کانی‌ 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

دواکەوتنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە سیستی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران هەڵبگرێت، کە ساڵی 2016 بەسەر موچەخۆراندا سەپاندی و مانگانە بڕێک لە موچەی موچەخۆرانی پاشەکەوت دەکرت.

بڕیاری پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بەمەبەستی "کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات" بو، بەتایبەت دوای بڕیاری فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەسەربەخۆ و دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 30 دۆلار.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP