عیماد ئەحمەد بۆ خەندان: لەم هەفتەیەدا رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی واژۆ دەكەین

- 4/6/2019 11:00:00 PM 35690 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت لە نزیكترین كاتدا رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆ دەكەین.

عیماد ئەحمەد سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند: "لە نزیكترین كاتدا و لەم هەفتەیەدا رێككەوتنەكەمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆ دەكەین بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە ئاشكرا بكات".

پێشتر خەندان بڵاویكردەوە كە تا ئێستا چەند كەسێك بەربژێری بەهێزی یەكێتین بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاكانی ئەو حزبە لە چوار ساڵی داهاتودا.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو بەربژێرانەی یەکێتی کە ھەتا ڕادەیەکی زۆر کۆدەنگیان لەسەرە و چانسی زۆریان لەبەردەمە بریتین لە حاکم قادر حەمەجان بۆ جێگری سەرۆکی ھەرێم بۆ کاروباری ئاسایش و پێشمەرگە، قوباد تاڵەبانی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت و رێواس فایەق بۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP