پیاوێک پاش 24 کاتژمێر لە ژنەکەی جیادەبێتەوە

- 4/6/2019 2:12:00 PM 61965 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە میسر پاش 24 کاتژمێر لە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری، پیاوێک لە دادگا داوای جیابوونەوە دەکات، چونکە ژنەکەی فێڵی کردووە و جلوبەرگی زۆری پۆشیوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی میسر، کارمەندێکی فڕۆکەخانە بەناوی "ئەحمەد" کە تەمەنی 29 ساڵە، پاش ئەوەی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستە 26 ساڵەکەی پێکدەهێنێت، لە دوای 24 کاتژمێر راستەوخۆ لە دادگا سکاڵا تۆماردەکات و داوای جیابوونەوە دەکات.

ئەحمەد دەڵێت "هاوسەرەکەم بە جلوبەرگی زۆر فێڵی لە من کرد، چونکە بەشێوەی زۆر ترسناک لاواز و زەعیفە".

ئەم دوو گەنجە ماوەی چەند ساڵێکە پەیوەندی سۆزداریان هەیە، ئەحمەد ئاماژە بەوەشدەکات کە هەرگیز بڕوای نەکردووە بەوشێوەیە فێڵی لێبکات.

هاوسەرەکەی ئەحمەد دانی بەوەداناوە کە رۆژانە سێ پانتۆڵ یان سێ بلوسی پۆشیوە لە ژێر چاکەتەوە بۆ ئەوەی پڕ دەرکەوێت و کێشی لاواز نەبێت.





Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP