مەحمود محەمەد: لەگەڵ یەكێتی رێكەوتوین و كێشەمان پۆست نیە

- 4/5/2019 1:42:00 PM 11051 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی پارتی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ یەكێتی رێكەوتون و كێشەیان لەسەر پۆست نییە.
ئەوەی لە ئێستادا گرنگە پێکەوە کارکردن و پێکەوە بوونە

 

مەحمود محەمەد وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:"له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ به‌شداری پێكردنیان له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتون و كێشه‌یان له‌سه‌ر پۆست نییه‌".

راشیگەیاندوە: "ئەوەی لە ئێستادا گرنگە پێکەوە کارکردن و پێکەوە بوونە".
یەكێتی بەرەسمی داوای پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كردوە

پێشتر عەدنانی حەمەی مینا ئەندامی شاندی دانوستانكاری یەكێتی بە خەندان-ی رایگەیاند: "یەكێتی بەرەسمی داوای پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كردوە، بۆیە ئەگەر جێگرێكی دیكەش بۆ پۆستی هەرێم زیادبكرێت یاخود نا ئەوە پەیوەندیی بە پارتیەوە هەیە".

راشیگەیاند:" یەكێتی بە نوسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی پارتی كردوە، داوای هەمو ئەو پۆستانەی كردوە كە بەبەركەوتەی خۆی دەزانێت و ئەگەر ئەو پشكانەی وەرگرت بەشداری حكومەت دەكات و ئەگەر وەرینەگرت ئەو كاتە قسەی دیكەمان دەبێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP