بەپەلە

لە سنوری كەركوك 14 ئەندامی داعش كوژران

- 4/4/2019 10:48:00 PM 4012 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە هێرشێكی هێزە ئاسمانیەكانی سوپای عێراق بۆ سەر مۆڵگەی چەكدارانی داعش لە سنوری پارێزگای كەركوك 14 ئەندامی رێكخراوەكە كوژران.

بەپێی راگەیەندراوێكی سوپای عێراق، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لە دۆڵی قەرحەی باشوری رۆژئاوای قەزای داقوق لە پارێزگای كەركوك، بەهۆی لافاوەوە لە مۆڵگەكانیان هاتونەتە دەرەوە و بەو هۆیەوە روبەروی هێرشی ئاسمانی سوپای عێراق بونەتەوە.
هێزەكانی عێراق سەرقاڵی گەڕان و پشكنینن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی

 

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەرو كە لەو هێرشەدا 14 چەكداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون، هاوكات جەختیش لەوەكراوەتەوە كە هێزەكانی عێراق سەرقاڵی گەڕان و پشكنینن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش لە پارێزگای ئەنبار.

پێشتریش هێزە ئاسمانیەكانی عێراق لە ڕێگەی بڵاوكراوەیەكەوە لە پارێزگای ئەنبار رایانگەیاندبو، بەغدا پاداشتێك بە بڕی 25 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر كەسێك كە بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەبوبەكر بەغدادی زانیاری بداتە هێزە ئەمنیەكان.


نیشانەکردن :

#داعش #كەركوك

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP