بەپەلە

شارەزایەکی بواری ستراتیژی: سەرۆك بەرهەم وەک کارێزمایەک رۆڵی عێراقی لە تاك جەمسەرییەوە گۆڕی بۆ دو جەمسەری

- 4/4/2019 6:40:00 PM 8366 جار خوێندراوەتەوە
فازیل ئەبورەغیف، سەرۆك بەرهەم ساڵح لە یەكێتی ئەوروپا

خەندان-

شارەزایەكی ستراتیژی و كاروباری تیرۆر و گروپە توندڕەوەكان رایدەگەیەنێت، سەرۆك بەرهەم خاوەنی كەسایەتیەكی كاریزمی و بەهێز و سەركەوتوە، دەشڵێت، سەرۆك كۆمار رۆڵی عێراقی لە تاك جەمسەرییەوە گۆڕی بۆ دو جەمسەری.

سەرۆك بەرهەم ساڵح، خاوەنی كەسایەتیەكی كاریزمی و بەهێز و سەركەوتووە، لەهەمانكاتدا توانایەكی باشی ئابوری و سیاسی و ئیداری هەیە

 

لە میانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی كەناڵی دیجلە، فازیل ئەبورەغیف، شارەزای ستراتیجی، میدیاكار و شارەزا لە كاروباری تیرۆر و گروپە توندڕەوەكان و هەڵگری بەكالۆریۆس لە یاسادا رایدەگەیەنێت:"لە نزیكەوە تێبینیمكردوە، بەڕێز فەخامەتی سەرۆك بەرهەم ساڵح، خاوەنی كەسایەتیەكی كاریزمی و بەهێز و سەركەوتووە، لەهەمانكاتدا توانایەكی باشی ئابوری و سیاسی و ئیداری هەیە، پەیوەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە كە پەیوەندیەكانی شكۆمەندانەیە".

 پێش ئەوەی پۆستی سەرۆكایەتی عێراق وەربگرێت پەیوەندی هاوسەنگ و شكۆمەندانەی هەبوە

 

فازیل ئەبورەغیف دەشڵێت:"سەرۆك بەرهەم تەنانەت پێش ئەوەی پۆستی سەرۆكایەتی عێراق وەربگرێت پەیوەندی هاوسەنگ و شكۆمەندانەی هەبوە، هەر بەو هۆیەوە لەڕێگەی ئەو توانایانەیەی كە هەیەتی توانیویەتی پردی پەیوەندی و تێگەیشتن لەنێوان خۆی و ئەو وڵاتانەدا بەدەستبهێنێت".

ئەو تاك جەمسەرگیریە سیاسیەی پێشتر عێراق هەیبوو ئێستا بوەتە دو جەمسەری

 

دەشڵێت:"بەشێوەیەكی فراوان توانیویەتی لە بیروبۆچونەكانی ئەو وڵاتانە نزیكبێتەوە و توانیویەتی عێراق بخاتە ئەو ئاستەوە كە بچێتە ریزی رێزگرتنی دولایەنەوە نەك رێزگرتنی تاك لایەنە، بەو واتایەی ئەو تاك جەمسەرگیریە سیاسیەی پێشتر عێراق هەیبوو ئێستا بوەتە دولایەنە یاخود دو جەمسەری".

سەرۆك بەرهەم رەزامەندی هاوڵاتیان و رۆڵەكانی گەلی عێراقی بەدەستهێناوە

 

لەبارەی رۆڵی گەیاندنی دەنگی عێراق بە دەرەوە، ئەو رۆژنامەنوسە دەڵێت:"پێموایە سەرۆك بەرهەم ساڵح لە گەیاندنی دەنگی عێراقی بە دەرەوە  بەشێوەیەكی زۆرباش سەركەوتوبوە و لەوەش زیاتر سەرۆك بەرهەم رەزامەندی هاوڵاتیان و رۆڵەكانی گەلی عێراقی بەدەستهێناوە".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP