سەرۆک بەرهەم و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆشکی سەلام کۆبونەوە

- 4/4/2019 4:00:00 PM 5672 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له ‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا لەگەڵ علی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و شاندی یاوەری کۆبوەوە، سەبارەت بە‌ دوا پێشهاته‌ سیاسیەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بیروڕایان ئاڵوگۆر کرد.

نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و شاندی یاوەری سەردانی کۆشکی سەلام-یان کردوە و لەگەڵ سەرۆک بەرهەم کۆبونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە کۆبونەوەکەدا باس له‌و هه‌وڵانه‌ کرا کە له ‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ و لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان عێراقییه‌كاندا پێویسته‌ بنێرێت، بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌کان و پارێزگاری له‌ده‌ستكه‌وته‌كان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP