لەسەر پلیکانەکان منداڵەکەی لێدەکەوێتە خوارێ و دەمرێت

- 4/4/2019 2:46:00 PM 26487 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

لە چین دایکێک لە کاتی هاتنەخوارەوەی بەسەر پلیکانە کارەباییەکاندا، هاوسەنگی تێکدەچێت و منداڵەکەی لێدەکەوێتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵێکی "دەیلی مەیلی"بەریتانیا، لە بازاڕێکی گەورە لە باشوری چین، دایکێک پاش ئەوەی لەگەڵ کۆرپە سێ مانگیەکەی باوەشی و منداڵە بچوکەکەی بە پلیکانەی کارەبایی دەچێتە خوارەوە، لەسەر پلیکانەکە هاوسەنگی تێکدەچێت و منداڵەکەی لە باوەشی دەکەوێتەخوارەوە.

بەپێی زانیاریەکان راستەوخۆ کۆرپەکەی گیانی لەدەستداوە، هەرچەندە هەوڵیش دەدەن رزگاریبکەن بەڵام بێ ئەنجام دەبێت.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP