بەوێنە.. قاچەکانی رۆژ بە رۆژ گەورە دەبن

- 4/4/2019 2:01:00 PM 10061 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

خانمێکی ئەمەریکی بەهۆی نەخۆشیەکی دەگمەنەوە، قاچەکانی  رۆژ بە رۆژ گەورەدەبن، بەڵام بە سەما و میوزیک هیوا بە خۆی دەدات.

بەپێی هەواڵێکی "دەیل مەیلی"ی بەریتانیا، ئادا تۆمسون لە ویلایەتی تەکساس لە منداڵیەوە تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن بووە، کە چارەسەری نییە، ئەمەش بووەتەهۆی ئەوەی قاچەکانی تا بێت گەورەتر بن.

ئادا ئێستا تەمەنی 38 ساڵە و بەهۆی قورسی قاچەکانیەوە کێشی گەیشتووەتە زیاتر لە 208 کیلۆ، بەڵام بۆ ئەوەی بێ هیوا نەبێت لە ژیان و هیوا بە خۆی بدات، بەردەوام سەمادەکات و گوێ لە میوزیک دەگرێت، چونکە لە هەفتەیەکدا 1-2 جار دەچێتەدەرەوە.

 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP