كۆشكی سپی: دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی چین كۆدەبێتەوە

- 4/4/2019 11:26:00 AM 901 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، لەگەڵ لیۆهی جێگری سەرۆك وەزیرانی چین كۆدەبێتەوە، كە بەمەبەستی چەند پرسێكی بازرگانی سەردانی ئەمریكای كردوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، كۆشكی سپی رایگەیاندوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاو لیۆهی جێگری سەرۆك وەزیرانی چین كۆدەبنەوە كە بەمەبەستی چەند پرسێكی بازرگانی لەواشنتنی پایتەختی ئەمریكایە.

بەپێی خشتەی چاوپێكەوتنەكانی دۆناڵد ترەمپ دیدارەكەی لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەمریكا كاتژمێر 4:30 خولەک بەڕێوەدەچێت و چەندین پرسی بازرگانی پەیوەندیدار بەهەردولا تاوتوێدەكەن.

لەماوەی رابردودا جەنگێكی بازرگانی گەورە لەنێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چیندا دروستبو بەهۆیەوە هەریەك لەو دو وڵاتە باجی سەر كەرەستە هاوردەكراوەكانی نێوانیان زیادكرد و هەڕەشەی زیاتریشیان لەیەكتری دەكرد.

نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #چین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP