سعودیە یەک ملیار دۆلار دەداتە عێراق

- 4/3/2019 11:06:00 PM 10516 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

تەلەفزیۆنی فەرمی سعودیە لەزاری وەزیری بازرگانیەوە بڵاویکردەوە کە سعودیە یەک ملیار دۆلار بۆ دروستکردنی شارێکی وەرزشی دەداتە عێراق.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەمە تەلەفزیۆنی فەرمی سعودیە لەزاری وەزیری بازرگانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردوەتەوە سعودیە یەک ملیار دۆلار دەداتە عێراق.

 ئامانج لە ناردنی دروستکردنی شارێکی وەرزشییە لەعێراقدا

 

وەزیری بازرگانی سعودیە ئاشکراشی کردوە، هاوکارییەکە لەلایەن (شا سەلمان عەبدولعەزیز)-ەوە پێشنیارکراوە و ئامانج لە ناردنیشی دروستکردنی شارێکی وەرزشییە لەعێراقدا و سعودیە هاوکاری زیاتری ئەو وڵاتەش دەکات.

شارەزایانی سیاسەتی سعودیە پێیانوایە سعودیە دەیەوێت لەڕێگای هاوکاری پێشکەشکردنی هاوکاریی داراییەوە هەنگاوێک لەعێراق نزیکببێتەوە و هەنگاوێکیش ئەو وڵاتە لەهەژمونی ئێرانییەکان دوربخاتەوە.
  
لەبەرامبەردا عێراقیش دەیەوێت سودمەند بێت لە هاوکاری دراوسێکانی باشوری بە تایبەتی لە بوژاندنەوەی ئابوری و سەرچاوەی دارایدا.


نیشانەکردن :

#سعودیە #عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP